لە کوردستان هەوادارانی بەکارهێنانی ئامێری جۆری ئایفۆن ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕوو لەزیادبون دەکات و ڕێژەیەکی زۆر لە گەنجان پشت دەبەستن بەم جۆرە موبایلە بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانی ژیانی ڕۆژانەیان، سیستەمی ئای ئۆ ئێسی موبایلی ئایفۆن تاڕادەیەک ئاڵۆزی پێوە دیارە لەچاو سیستەمەکانی تری وەک ویندۆز و ئەندۆید، لەگەڵ ئەوەش ئەپڵ هەوڵ دەدات لە زۆر لایەنەوە کارئاسانی بکات بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمەکەی، هەروەک لە خوارەوەدا ئاماژەمان یاوە بە چەن ئاسانکاریەکی سیستەمەکە: 
1. داخستنی بەرنامە کراوەکان بەشێوەیەکی خێرا : بەبەکارهێنانی سێ پەنجە دەتوانین لەماوەیەکی کەمتر هەمو بەرنامەکان دابخەینەوە و مۆبایلەکەمان خێرا بکەین .
2. کردنەوەی مۆبایلەکە بەشێوەیەکی خێرا : ئەگەر لەکاتی کردنەوەی مۆبایلەکانمان ناسەرەوەی پەنجەکە هەڵەی کرد دووجار هەمان پەنجە دەناسینین و جاری داهاتو زۆر خێراتر دەیکاتەوە .
3. ڕاوەشاندنی مۆبایلەکە بۆ سڕینەوەی نوسین : ئەگەر بمانەویت نوسینێک بسڕینەوە یان وشەیەک تەنها مۆبایلەکە ڕادەوشێنین .
4. گەڕان بەشێوەیەکی خێرا : لەکاتی خوێندنەوەی  بابەری دور و دڕیژ بۆئەوەی بەخێرایی بچینەوە یەکەم تەنها دەست بە هێڵەکەی سەرەوەدا دەنێین .
5.بەکارهێنانی ئامێری بژمێرەیی بە خێراتر : بۆ سڕینەوە چەند ژمارەیەک لە ئامێری بژمێرەیی تەنها دەست لەسەری ڕادەگرین و بەلای چەپدا ڕایدەکێشین .
6. چاکردنەوەی نوسین : لەکاتی نوسین ئەگەر بمانەوێت نوسینەکە چاکبکەینەوە دەست لەسەر تەختە کلیلی نوسین ڕادەگرین و وەک ئاراسەکەری لێدێت و بەئاسانی دەتوانین بەسەر نوسینەکاندا بجوڵێین .
7.بارگاوی کردنەوە بە خێرایی : بۆ ئەویە مۆبایلەکانمان خێراتر بارگاوی بکیەنەوە دەیخەینە سەر باری فڕین و بەکارهێنانی وزەی کەم "لۆو پاوەر مۆد" یان بارگاوی کەرەوەی خێرا بۆمۆبایلەکەمان دەکڕین .

Karwani



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...