لە ئێستادا وشەیەک بۆتەباو زۆربەی بەکارهێنەرانی تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووکى بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە ئەویش وشەی (xoxo)یە و بەشێک لەبەکارهێنەرانی فەیسبوک والێی تێگەیشتوون کەبۆ زانینی ئەکتیڤی فەیسبوکەکەیانە.
زۆر کەس لە بەکارهێنارانی فەیسبوک بەم شێوەیە لە وشەی (xoxo) تێگەیشتون کە ئەگەر وشەی (xoxo) ڕەنگی سوور بوو ئەوا مانای وایە فەیسبوکەکەیان ئەکتیڤی باشەو چاودێری لەسەر نییە، وە بەپێچەوانەشەوە ئەگەر وشەکە ڕەنگی وەکو خۆی مایەوە واتە ڕەشبوو ئەوا فەیسبوکی ئەوکەسە ئەکتیڤی لاوازە و چاودێری لەسەرە، بەڵام ئایا لە بنەڕەتدا ئەم وشە مانای چییە؟ و لە چییەوە هاتووە؟ بۆچی باشە؟
بەپێی سەرچاوە ئنگلیزییەکان بێت دوو لێکدانەوە بۆ وشەی (xoxo) کراوە ئەمانەن:
(x,o) بۆ ماچ و باوەش بەکاردێن بابزانین بەپێی سەرچاوەکان وایە:
یەکەم:
لەچاوی باڵندەیەک لەئاسمانەوە، کاتێ سەیری دوو کەس دەکات کە یەکتری ماچ دەکەن، (o) کە بۆ باوەشە بەمانای هەردوو قۆڵی دوو کەسەکە و (x) کە بۆ ماچە بەمانای هەردوو ئاڕاستەی سەریان دێت.
دووەم:
لەڕووی ئاینییەوە، پیتی X وەکو هێمایەکی پیرۆز سەیرکراوە لە مێژووی کریستیانیدا هەروەکچۆن لەزمانی یۆنانیدا X بەکارهاتووە بۆ کریست ΧΡΙΣΤΟΣ
هەروەها، o بۆ واژۆکردن لەسەر دۆکیومێنتەکان بەکاردەهات لەلایەن زۆرێک لەو جولەکانەی کاتێ لەئەمریکای باکوورەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەڕۆیشتن بەتایبەت ئەوانەی کە زمانی یەکەمیان Yiddish جولەکەیی بوو.
لە ئێستادا بە خزمەتگوزاریەکی نوێی فەیسبوک دادەنرێت لە نێوان ( خۆشەویستاندا)، کە مانای وشەکەیان کردووە بە ماچو باوەش بۆتۆ، بەپێی زانیارییەکانى ویکیپیدیا ئەم وشەیە زیاتر بۆ توندوتۆڵکردنی هاورێیەتی و خۆشەویستی و نیشاندانی متمانەی زیاترەبۆ بەرامبەر.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


