کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، بڕیاری داوە، چەند تایبەتمەندییەکی نوێ، بۆ کامێرای پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، زیاد بکات.
ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان، کە لە بەشێک لە میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکاندا بڵاو کراونەتەوە، باس لەوە دەکەن، لە داھاتوویەکی نزیکدا، کۆمەڵێک تایبەتمەندیی نوێ، کە زانیاری لەسەر ئەو تایبەتمەندییانە ئاشکرا نەکراون، بۆ کامێرای ماسنجەری فەیسبووک زیاد دەکرێن.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە لەگەڵ زیادکردنی ئەو تایبەتمەندییانە، کۆمەڵێک فلتەری نوێش، بۆ کامێرای ماسنجەری فەیسبووک زیاد دەکرێن.
پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کراوە، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)یش خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


