ژمارەیەک چەتەی ئینتەرنێتی، گورزەیەک بەڵگەنامە کۆدەکەنەوە و بڵاویدەکەنەوە، لە بەڵگەنامەکاندا وا دەردەکەوێت، ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکی، چاودێری ژمارەیەک بانکی کردووە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دوای ئەوەی توانیویانە سستمی هەواڵەکردنی جیهانی بشکێنن، (سویفت).
گرپەکە چەتەکە ناویان (شادۆ برۆکزە) دەڵێن: سی ئای ئەی، توانیویەتی سستمی هەواڵەکردنی جیهانی بشکێنێت چاودێری لەسەر بانکەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابنێت.
بەپێی شارەزایانی ئاسایشی زانیاری، ئەو بەڵگانە دەریخستووە ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی کەموکورتی ژمارەیەکی زۆر لەبەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت بدۆزێتەوە و بەکاریان بهێنێت لەبەرژەوەندی خۆیی و بچێتە ناو کۆمپیوتەرەکانەوە لە سەرتاسەری جیهاندا.
سویفت، کۆمپانیای تەکنەلۆجیای زانیاریە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، خزمەتگوزاری تەکنەلۆجیایی دابین دەکات.
بەپێی هەواڵێکی فرانس24، ئەیست نێتس، لە بەیاننامەیەکدا، ئەو زانیاریانەی رەتکردۆەوە، و دەڵێت: ئەو زانیاریانەی گروپێکی چەتەی ئینتەرنێتی بڵاویانکردۆتەوە لەسەر ئەیست نێتس تەواو هەڵەیە، کەس ناتوانێت دەست وەربداتە ناو بەرنامەکانمانەوە، بەهیچ شێوەیەک لە شێوەکان.
سویفت رایگەیاندووە: ئەو سستمێکی چەتەییە و هیچ پەیوەندی بە سستمەکەی ئێمەوە نیە.
گروپی شادۆ برۆکز، ساڵی رابردوو پاکێجێک زانیاری چەتەییان هەبوو، لەسەر ئینتەرنێت بۆ فرۆشتن دایانابوو، رایانگەیاندبوو: لە ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکی دزیویانە.
س.مەودا پرێس
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



