کۆمپانیای ئۆپەر بۆ خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلی کرێ لە رێگەی مۆبایلەوە رایگەیاند: پلانیان هەیە گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی دروستکردنی فڕۆکەی پێشکەوتوو بکەن بۆ تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلی فڕیوو لە ساڵی 2020.
راشیگەیاندووە: لە هەردوو شاری داڵاس لە ئەمەریکا و دوبەی لە ئیمارات تاقیکردنەوەی ئەنجام دەدەین.
تاقیکردنەوەکە تاکسی فڕیوو بە ووزەی کارەبایی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا فڕۆکەوانی گەورە ئەنجام دەدرێت لەوانە (ئیمپرایەر، بێڵ هێلیکۆپتەر).
ئۆپەر ئاشکرایشکردووە: خزمەتگوزاری تێچوون لەسەر بەکارهێنەران هەمان تێچووی تاکسی ئاساییە، بەڵام تەکنەلۆجیا ئەوەی جێگیر نەکردووە بەو فراوانیە.
جەختیکردۆتەوە لە بەیاننامەیەکدا: تەکنەلۆجیا دەتوانێت خزمەتی بەکارهێنەرانیان بکات، لە داهاتوودا، بە دەست نان بە دووگمەیەکدا، بۆ ئەوەی گەشتێکی دوور لە ژاوە ژاو و خێرا لە ناو شار و دەوروبەری ئەنجام بدەن.
دەڵێت: ئەوەش کاتێکی باشیان بۆ دەگەڕێنێتەوە، بە تایبەت لە ناوچە قەرەباڵغەکاندا.
س.مەودا پرێس
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



