ئەگەر دەتەوێ ھاوشێوەی فەیسبوک و ئینستگرام و تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی تر، پەخشی راستەوخۆ بکەیت لەرێی یوتیوبەوە ئەوا دەبێ چەند مەرجێک پەیڕەو بکەیت.
لەوبارەیەوە یوتیوب ئاشکرایکردوە کەئەو کەناڵانەی لەیوتیوب دەیانەوێ لایڤ بکەنەوە دەبێ لانیکەم ١ ھەزار بۆ ١٠ ھەزار بەکارھێنەریان ھەبێت.
ئەمەش وادەکات زیاتر یوتیوب بکەوێتە گەڕ و لەرێی خزمەتگوزاری پەخشی راستەوخۆوە زیاتر بڵاوبێتەوە، و رکابەرییەکان بۆ تەکنیکی پەخشەکە زیاتر بکات.
یوتیوب لەرێی مۆبایلەوە چیتر دەتوانیت پەخشی پێ بکەیت و ساتە دەگمەنەکانی پێ بڵاو بکەیتەوە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


