سکانکردنی بەڵگەنامە و وێنەکان تەنیا لەرێی ئامێری سکانەرەوە دەکرا و ئەمەش رەنگە لەسەردەمی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای مۆبایل و پەیوەندییەکاندا باشتر بێت ئاسانکاری بۆ بکرێت و سود لەتواناکانی مۆبایلە ئاست بەرزەکان ببینرێت بۆ خێراترکردنی کاروبارەکان. لەوبارەیەوە ئەپڵیکەیشنێکی نوێ لەسەر سستمی iOS خرایە روو بۆ مۆبایلی ئایفۆن کەبە Scanner App ناسراوە کەبەھۆیەوە دەتوانیت سکانی ھەر بەڵگەنامەیەک بکەیت و
بەشێوەی PDF یان وێنەی JPG دەریبھێنیتەوە و لەسەر گوگڵ درایڤ یان وەن درایڤ و بۆکس خەزنی بکەیت. ئەوەی جێی باسە ئەم ئەپڵیکەیشنە بەدقەی ٣٠٠ خاڵ لەئینجێکدا وێنەکان سکان دەکات و پرۆسەکەش زۆر بەخێرایی ئەنجام دەدات. ئەوەی گرنگە ئەپڵیکەیشنەکە بەخۆڕایی دادەگیرێت لەکۆگای App Store
ەوە، یان لەرێی ئەم لینکەوە.
كاروان ئایتی
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


