کۆمپانیای ڤایبەر ئاشکرای دەکات، کە کۆمەڵێک ستیکەر و ئیمۆجیی نوێ بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر) زیاد دەکات. شەوی ڕابردوو 1/4/2017، کۆمپانیای ڤایبەر ئاشکرای کرد، کە ئێستا کۆمەڵێک ستیکەر و ئیمۆجیی نوێی بۆ ڤایبەر زیاد کردووە، زیادکردنی ئەو ستیکەر و ئیمۆجییانەش دوای ئەوە دێت، ماوەیەک پێش ئێستا کۆمپانیای ڤایبەر خزمەتگوزارییەکی بۆ بەکارھێنەرانی بەردەست کرد، کە بەم خزمەتگوزارییە، بەکارھێنەرانی ڤایبەر دەتوانن، ستیکەرەکانی نێو پڕۆگرامەکە، بخەنە سەر وێنەکانی خۆیان.
پڕۆگرامی ڤایبەر، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دەژمێردرێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


