خوێنەران و بەکارهێنەرانی تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندیەکان ئەو ڕاستیە دەزانن کە ئیمەیڵ توانای زۆر کەمە بۆ گەیاندن و ناردنی قەبارەی گەورە لە فایل و داتا، جیمەیڵ بەهێزترین جۆری خزمەتگوزاری ئیمەیڵە توانای ناردنی قەبارەی ٥٠ میگا بایتی هەیە، کە ئەمەش توانایەکی سنوردار و لاوازە ناتوانرێت بەشێوەیەکی واقیعی سودی لێ ببینرێت بۆ گواستنەوەی قەبارەی گەورە لە داتاو زانیاری.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پێشنیار دەکەین خزمەتگوزاری و ماڵپەڕی " filemail " بەکار بهێنن بۆ گواستنەوەی فایلە قەبارە گەورەکان، ماڵپەڕەکە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات زیاتر لە ٣٠ گێگا بایت لە فایل و داتا و زانیاری لەگەڵ ئیمەیڵەکەت بگوازێتەوە بەشێوەیکی زۆر ئاسان و خێرا و شانبەشانی بونی ئاستێکی زۆر باشی سکیوریتی بۆ پاراستنی زانیاریەکانت. بۆ بەکارهێنان و سود وەرگرتن لە ماڵپەڕەکە دەتوانیت کلیک بکەیت لەسەر ئەم لینکە ..
س \ كاروان ئایتی
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


