یەکێک لە کێشە سەرەکیەکانی بەکارهێنەرانی موبایلی جۆری ئایفۆن بریتیە لە سنورداری و کەمی قەبارەی میمۆری بۆ هەڵگرتن و خەزنکردنی داتا و زانیاری و فایل، بە تایبەت ئەو ئایفۆنانەی کە قەبارەی مویمۆریەکەیان ١٦ گێگا بایت ە. لە کاتێکدا موبایلی جۆری ئایفۆن توانای قبوڵکردن و وەرگرتنی هیچ جۆرە میمۆریەکی جۆری "Sd Card " نیە تا قەبارە و شوێنی هەڵگرتنی زانیاریەکانی زیاد بکەیت. بۆ چارەسەکردنی ئەم کێشەیە
پێشنیار دەکەین بەکارهێنەرانی ئایفۆن و تابلێت پرۆگرامی " PhoneClean " داونلۆد بکەن بۆ ناو کۆمپیوتەرەکانیا، وە لەڕێگەی کۆمپیوتەرەوە تەواوی داتا و وێنە و ڤیدیۆ و فایلە زیاد و بێ کەڵکەکانی ناو سیستەمی موبایلەکانیان بسڕەنەوە بەشێوەیەکی زۆر ئاسان، پاش دابەزاندنی پرۆگرامەکە بۆ ناو کۆمپیوتەر دەتوانن موبایلەکە لەڕێگەی کێبڵەوە ببەستن لە کۆمپیوتەر، ئینجا کلیک بکە لەسەر دوگمەی " Scan " بۆ دۆزینەوەی فایلە خراپ و زیادەکان و دواتر کلیک بکە لەسەر دوگمەی " Clean " بۆ لابردن و سڕینەوەیان
بۆ داونلۆدکردنی بەرنامەکە بێ بەرانبەر کلیک بکە لەسەر ئەم لینکە ..
كاروان ئایتی
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""




