پاش ئەوەی ئەو پێگەیەت دیاری کرد کە لەگهڵ بزاوتی بازرگانیت دەگونجێت، بەپێی ئامانجەکانت و سروشتی ئەو جەماوەری دەتەوێ پێ بگەیت، لێرەدا چەند ئامۆژگاریەكت بۆ دەخەینە روو، بۆ ئەوەی بتوانی ئەم تۆرە کۆمەڵایەتییانە بەباشترین شێوەی لەبەرژەوەندی خۆت بقۆزیتەوە .
• لەسەرەتا گرنگیت با لەسەر فەیسبووک و تویتەری بێت، چونکە تۆ پێویستیت بەوە نییە لەسەر سەرجەم پێگەکان بیت.
• کەسێک یان چەند کەسانێک تەرخان بکە بۆ ئەوەی لەگەڵت کاربکەن بۆ بەرێوەبردنی لاپەرەکەت لەسەر فەیسبووک و تویتەر، ھەروەھا دەبێت ئەو کەسانە لە پەیوەندی بەردەوام بن لەگەڵ ھەواداران بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و روونکردنەوەی وێنەکان، کە بەنیازی چیت و چی دەکەیت.
• ھەوڵبدە نمایشی تایبەت پێشکەش بکەیت بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بەلای خۆت رابکێشی و ھانیان بدەی بانگھێشتی ھاورییەکانیان بکەن بۆ سوود وەرگرتن لەو نمایشە.
• ھەندێک پارە تەرخان بکە بۆ ئەنجامدانی پێشبرکێ و دابەشکردنی خەڵات بەسەر براوەکان، بۆ ئەوەی ھەوادارنت رابێن لەسەر ئاوێتە بوون لەگەڵ بەرھەمەکانی کۆمپانییایەکەت .
• ئەگەر لاپەرەکەت تایبەت بوو بە ھەواڵی شوێنێكی تایبهت، ئەوا ھەوادارنت چاوەرێی ھەواڵی ئەو شوێنهت لێدهكهن، نهوهك ههواڵ دهربارهی شوێنێكی جیاواز، بۆیە پێویستە لە چوارچیوەی پسپۆرییەکەت دەرنەچیت.
• ھەندێک ئامۆژگاری پەیوەندارو دەستەواژەی سیحراوی پیشکەش بکە لەسەر لاپەرەکەت لە فەیس بووک و تویتەر کە یارمەتی ھەوادارانت دەدات بەتایبەتی لەبواری پسپۆری خۆت.
• ھەوڵمەدە بابەتی زۆر بڵاوبکەیتەوە و بەشێوەیەکی بەردەوام، ھەوڵبدە بابەتەکان رێکخراوبن، چونکە خەڵک حەز بە بابەتی زۆر ناکات لە کاتێکی دیاریکراو، چونکە ئەمە بەشتێکی بیزارکەر دەزانن.
• بەدواداچوون بۆ بڵاوکراوەکانت بکە و تا چ رادەیەک ھەوادارنت ئاوێتەی بوون و ھەوڵبدە زۆرترین ئەو شتانە بڵاوبکەیتەوە کە ھەوادارنت دەیانەوێت و دووربکەوە لەو بابەتانە حەزی پێ ناکەن.
• برێک پارە تەرخان بکە بۆ ریکلام کردن لەسەر تۆرەکۆمەڵایەتییەکان، لەو رێکلامانەش ھەوڵبدە سەرنجی ئەو کەسانە رابکێشی کە گرنگی بەبواری کۆمپانیایەکەت دەدەن.
• دوای ئەوەی توانیت ھەوادارێکی زۆر لەسەر تویتەر و فەیس بووک بەدەست بێنیت لەسەر ئەم سیاسەتە بەردەوام بە و ھەوڵبدە خۆت فراوان بکەی لەسەر گوگل پلەس و پێگەکانی دیکەش بەگوێرەی پلانێکی زیرەکانە و ھاوسەنگانە.
• ئارام بگرە، گەر ھەنگاوەکانت بەشێوەیەکی دروست نا مانای ئەوە نییە تۆ لەشەو رۆژێک سەرکەوتوو دەبیت، چونکە سەرکەوتن پێویستی بە ئارامگرتن وکاتە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


