لەتویتەر حاڵەتەکە خراپترە لههی فهیسبووك چونکە ئەوەی مەبەستە بڵاوی بکەیتەوە و لەناختا کۆبوویتەوە نابێت لە ١٤٠ پیت تێپەر بێت و زۆرجاریش کەمترە و بەخێرایی و بەئاسانی بڵاودەبێتەوە و دەڕوات، بۆیە زۆر ھەڵەیە گەر تویتەر بەکاربێنێت بۆبڵاوکردنەوەی نووسینێکی خۆت جا ئەگەر نوسینەکە کورتیش بێت، ئەگەر ١٤٠ پیت بەشی ئەوەی نەکرد ئەوەی لەناختە دەریببڕی، ئەوا پێویستە مهدونیەکی بەخۆرایی بکەیتەوە و تێیدا بنووسی.
زۆرجار تێبینی ئەوە دەکەیت کەسێک چەند کورتە نووسینێک (تغریدە) بڵاودەکاتەوە بۆ باس کردنی مەبەستێک، بێنه پێش چاو خۆت تۆ پێویستیت بە خوێندنەوەی ٢٦ کورتە نووسینە و لەنێویاندا بگەڕێیت بۆ ئەوەی لەناوەرۆکی نووسینی کەسەکە بگەیت، و دوای ئەوەی خوێندتەوە ناتوانیت جارێکی دیکە بگەڕێیەوە سەریان و بیانخوێنیەوە، لەوانەی بلێیت بۆ لەناو فهیڤهرێتهكان دای نانێیت، باشە لەو کاتە لە فهیڤهرێتهكه زنجیرەیەک کورتە نووسینت دەبێت و تێکەڵی یەکتر دەبن و ناشزانی ئەم زنجیرە نووسینانە باسی چ بابەتێک دەکەن، سوودی چی دهبێت؟
بەراستی کاتێک تویتەر درێژی نووسینەکانی بە ١٤٠ پیت دیاریکرد، مەبەستیان بوو زۆرترین کەس بەلای خۆیا رابکیشن تا بەکورتترین ووشە ئەوی لەناخیتیان دەریببرن و بۆیە سەرنج بدە دەبین زۆربەی تەغریەدەکان لە ٦٠ پیت تێپەر ناکات یاخود کەمتریش، بەو مانایای لەتویتەر ١٤٠ بەسە بۆ ئەوەی تەعبیر لەو بابەتە بکەیت کە مەبەستە بلێیت، کاتێک ویستیشت بابەتێکی درێژخایەن باس بکەی دەبێت لە شێوەی ٢٠ کورتە نووسین بڵاویبکەیتەوە و ھەر کورتە نوویسنێکیش نابێت لە ١٤٠ پیت زیاتر بێت.
جگە لەمانەش تویتەر گونجاو نییە بۆ بلاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و بەستنەوەی بە بیرۆکە نووسراوەکان.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


