رێژەیەکی زۆری بەکارھێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن دەناڵێنن بەدەست دیارنەمانی لیستی ناو و ژمارەی تەلەفۆنی ھاورێ یانیان لەنێو مۆبایلەکەدا بەبێ ھیچ ھۆکارێک.
بۆ ئەوەش چەند رێگایەک بۆ گێرانەوەی دەخەینەروو:
یەکەم رێگا:
لەئەکاونتەکەت لە iCloud بڕۆ دەرەوە دواتر داخڵ بەرەوە: برۆرە Settings دواتر بۆ iClouds پاشان بۆ Sign Out دواتر برۆرەوە ناوی.
دوەم رێگا:
بڕۆرە Setting دواتر بۆ iCloud ئنجا ئەو دوگمەیە دابخە کەلەتەنیشت Contacts ەوەیە دواتر کلیکی Delet from my iPhone بکە.
دواتر مۆبایلەکە ریسارت بکە و برۆرە Setting دواتر بۆ iCloud و دوگمەی تەنیشت Contacts دابگیرسێنە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



