چیتر بە سیستەمی کۆنی ئەندرۆید کار مەکە و لەئێستادا ڤێرژنی نوێی سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە بۆ بەکارھێنەرانی نوێترین جۆری گالاکسی. بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان کۆمپانیای سامسۆنگ لەئێستادا لەگەڵ گووگڵدا ڤێرژنی نوێی سیستەمی ئەندرۆیدیان بۆ گالاکسی ئێس ٧ کارا کردووە و بەکارھێنەران دەتوانن ئەندرۆید ٧ دابەزێنن، ھەروەھا ڤێرژنی نوێ چەندین نوێکاری تێدا کراوە و دەتوانیت چەند ئەپلیکەیشنێک لەیەک کاتدا بەکاربھێنیت و پەنجەمۆر بۆ چوونە ناو ماڵپەڕەکان بەکاربھێنە. ھاوکات لەدوای گالاکسی ئێس ٧ مۆبایلەکانی گالاکسی ئێس ٦، ئێس ٦ ئێج، ئێج پڵەس گالاکسی تاب ٢ لەو ئامێرانەن کە لە ماوەی داھاتوودا ڤێرژنە نوێیەکە بۆیان کارا دەکرێت و پێویستە چاوەڕێ بکەن.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


