بەرپرسانی کۆمپانیای ڤایبەر، تایبەتمەندییەکیان بۆ بەکارھێنەرانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر) زیاد کرد. شەوی ڕابردوو 28/3/2017، بەرپرسانی کۆمپانیای ڤایبەر ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامی ڤایبەریان بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی IOS و ئەندرۆید بەردەست کرد، لەم ڤێرژنە نوێیەشدا تایبەتمەندییەکیان بۆ بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە زیاد کرد. لەمەوپاش ھەموو ئەو کەسانەی ڤایبەریان ھەیە، دەتوانن سەرجەم ستیکەرەکانی نێو ڤایبەر، بخەنە سەر وێنەی خۆیان،
پاشان بۆ ھاوڕێیەکیان بنێرن، بۆ نموونە: دەتوانن ستیکەری چاویلکە، یان ڕیش بخەنە سەر وێنەی خۆیان، پاشان بۆ ھاوڕێیەکیان بنێرن. پڕۆگرامی ڤایبەر، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی، دادەنرێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...