
بەرنامەی مەسنجەری کۆمپانیای فەیسبوک لە کۆتایی ئەم مانگەدا لای زۆربەی بەرکارهێنەرانی مۆبایلی ویندۆس لەکار دەکەوێت.
فەسیبوک بە ئیمەیڵێک بەکارهێەرانی مۆبایلی ویندۆسی ئاگادار کردەوە کە لە ماوەی چەند رۆژێکی دیکەدا بە نیازن خزمەتگوزاری مەسنجەر لەسەر سیستەمی ویندۆز بکشێننەوە و ئەو بەکارهێنەرانە دەبێت لەڕێی ئەپی فەسبوکەوە نامە ئاڵوگۆڕ بکەن.
ئەم گۆڕانکارییە بەکارهێەرانی ئەندرۆید و iOS ناگرێتەوە و لای ئەمانە مەسنجەر بە شێوەی ئاسایی خۆی بەردەوام دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، فەیسبوک بەهۆی لاوازی کارکردنی مەسنجەر لەسەر سیستەمی ویندۆز ئەم بڕیاریەی دەرکرد، لەسەر ویندۆز چەندین تایبەتمەندی مەسنجەر هەیە کە کار ناکەن.
خەندان- ماردین عوزێری

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""
