
لە دواین ئەپدەیتی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە سەر مۆبایلەکان و کۆمپیوتەرەکان چەند تایبەت مەندیکەنی نوێیان زیادکردووە، لە نێوانیشیان زیادکردنی ستۆری و ژمارەیەک ئیمۆجیە بۆ چاتەکان هەیە . هاوشێوەی سناپ چات و ئینستگرام لە ئێستادا لەبەرنامەی سەرەکی فەیسبوک "ستۆری" بۆ زیادکراوە و دەتوانرێت کورتە ڤیدیۆکان دابنرێت و لەلایەن هاورێکانمانەوە سەیربکرێت، لەکاتێکدا لەماوەی پێشو تەنها لە مەسنگەر دەتوانرا ئەوکارە بکرێت .
لە تایبەت مەندیەکی دیکە لە ئێستادا دەتوانرێت هاوشێوەی پۆست و وێنە و ڤیدیۆکان لایک و ئیمۆجیە خێراکان بۆ چاتەکان زیادبکرێت و لە نێوانیشیان ئیمۆجی بەدڵ نەبونی بۆزیاد کراوە . لە تایبەت مەندی سێهەمیش ژمارەیەک ئەنیمەیشن و شتی نایاب بۆ وێنەکان زیادکراوە و دەتوانرێت لەکاتی دانانی ستۆری و ڤیدیۆ چاتەکان زیادبکرێت و شێوەیەکی جوانمان پێ دەبەخشێت و تاڕادەیەکی زۆر ئەم بیرۆکەیەش لە سناپ چاتەوە وەرگیراوە .

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""
