کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری لە ئێستادا کار لەسەر پەرەپێدانی نوێترین ئامێری گالاسکی دەکات کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بکەوێتە بەردەست بەکارهێنەان و زانیارییەکی زۆری پێشوەخت بڵاوبووەتەوە.

ستیڤ هێمسێرستۆفەر، دزەپێکەری زانیاری ناودار، کۆمەڵێک فایلی بڵاوکردووەتەوە کە پێ دەچێت راستەوخۆ لە کارگەکانی کۆمپانیای سامسۆنگەوە وەرگیرابێتن.

لە فایلەکاندا کۆمەڵێک تایبەتمەندی روخساری دەرەوەی ئامێری گالاکسی S8 دەردەکەون، زەقترین گۆڕانکاری قەبارەی شاشەکەی و کەمکردنەوەی لێوارەکانییەتی، واتە ئێستا بەشێکی زیاتری رووی پێشەوەی بۆ شاشەکەی تەرخان کراوە.

گۆڕانکارییەک کە پێ دەچێت بەلای زۆرێک لە بەکارهێنەرە دێرینەکانی گالاکسییەوە زۆر خۆش نەبێت، لابردنی دوگمەی "هۆم"ە، سامسۆنگ ئەو دوگمەیە لا دەبات و "هۆم" دەبێتە بەشێک لە شاشەکە.
بە لابردنی دوگمەی هۆم، خوێنەری فینگەرپرتیش وەک زۆرێک لە مۆدێلە نوێیەکانی سیستەمی ئەندرۆید دەکەوێتە پشتی مۆبایلەکەوە، لای کامێراکەوە.


چاوەڕوان دەکرێت زانیاری وردتر و وێنەی روونتر بڵاوبێتەوە.



س.خەندان 


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...