چه‌مینه‌وه‌ی شاشه‌ی مۆبایل كه ده‌مێكه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ گوایه له داهاتوودا وای لێ دێ، مافی پاراستنی داهێنانه‌كه‌ی بۆ سامسۆنگ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌م ساڵدا بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه.
نووسینگه‌ی مافی پاراستنی داهێنان و هێمای بازرگانیی ئه‌مه‌ریكی، داهێنانی چه‌مینه‌وه‌ی شاشه‌ی بۆمبایلی بۆ سامسۆنگ گه‌ڕانده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2015 ئه‌و داوایه‌یان پێشكه‌ش كردبوو.
پێشتر كۆمپانیا كۆرییه‌كه، شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌و شێوه‌یه دروست كردووه، به‌ڵام هێشتا بۆ مۆبایل دروست نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كی تریش پێش سامسۆنگ بیه‌وێ ئه‌و داهێنانه بخاته بازاڕه‌وه، پێویسته داوای هه‌ڵگرتنی ئه‌و مافه له‌مان بكات، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ پاره‌یه‌كی زۆر بدات.
ئه‌گه‌رچی هێشتا نازاندرێ گالاكسی داهاتوو به‌و شێوه‌یه ده‌بێت یان نا، به‌ڵام به‌پێی راپۆرته ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، سامسۆنگ خه‌ریكی دانانی پلانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه له‌مساڵدا جێبه‌جێ بكات.
س.وشە
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



