
کۆمپانیای فەیسبووک، لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کردووە، کە گۆڕانکارییەک لە ڤیدیۆکانی نێو تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا کراوە.
دوێنێ سێشەممە 14/2/2017، کۆمپانیای فەیسبووک ڕاگەیاندراوێکی فەرمی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی نێو تۆڕەکەی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، لە ڕاگەیانداروەکەشدا ئاماژە بەوە کرا، کاتێک ڤیدیۆی نێو فەیسبووک بە شێوەیەکی خۆکاری بکرێتەوە، دەنگەکەی داناخرێت، ھەروەھا دەنگەکەشی بە شێوەی خۆکاری ھەڵ دەبێت.
پێشتر کاتێک ڤیدیۆی نێو فەیسبووک بە شێوەیەکی خۆکاری دەبووەوە، پێویست بوو خۆت دەنگەکەی بکەیتەوە، بەڵام لەمەوپاش دەنگەکەشی بە شێوەیەکی خۆکاری لەگەڵ ڤیدیۆکەدا، ھەڵ دەبێت.
بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبووک، بەردەوام تایبەتمەندیی نوێ بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن، ئێستاش فەیسبووک، بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتیی جیھان، دادەنرێت.
ئامادەكردن :محمد پەریشان

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""