پێگەی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، هەستا بە زیادكردنی تایبەتمەندییەكی تری نوێ بۆ خزمەتگوزارییەكانی و پێشكەشی بەكارهێنەرانی دەكات.
پێگەی ئەلیكترۆنیی TNWی تایبەت بە تەكنەلۆجیا بڵاوی كردووەتەوە، كە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، دەست دەكات بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زانینی كەشوهەوا و پلەكانی گەرما بۆ بەكارهێنەران.
بەگوێرەی زانیارییەكان، خزمەتگوزارییەكەی فەیسبووك پێشبینییەكانی ماوەی پێنج رۆژی داهاتووی ئەو ناوچە جیۆگرافییە پێشكەش دەكات، كە بەكارهێنەرەكەی تێدا نیشتەجێیە و ئاگەداری دەكاتەوە لە گۆڕانكاری و دۆخە لە ناكاوەكانی كەشوهەوا.
بەگوێرەی هەواڵەكە، خزمەتگوزارییە نوێیەكە بۆ هەریەك لە سیستەمەكانی ئەندرۆید و IOSی مۆبایلە هۆشمەندەكان زیاد كراوە و دەتوانرێ سوودی لێ وەربگیرێ.
س.وشە
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



