پسپۆڕان توانییان سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن له داهێنانی ئامێرێكی ته‌كنه‌لۆجیی بچووك كه ده‌توانێت تێبینییه ده‌نگییه‌كانتان بۆ بگۆڕێت و بیانكات به نووسین.
ئامێره داهێنراوه‌كه ناوی Senstomeی لێ نراوه و پشت به هۆشمه‌ندیی ده‌ستكرد ده‌به‌ستێت، كه هه‌ڵده‌ستێت به تۆماركردنی تێبینییه ده‌نگییه‌كانی به‌كارهێنه‌ر و دواتر ده‌یانگۆڕێت و به شێوه‌ی نووسین ده‌ریان ده‌خاته‌وه و له مۆبایلی خاوه‌نه‌كه‌یدا تۆماریان ده‌كات.
قه‌باره‌ی ئامێره‌كه به جۆرێكه كه به‌كارهێنه‌ران بتوانن به شێوه‌یه‌كی ئاسان له‌سه‌ر یه‌خه‌ی جله‌كانیان جێگیری بكه‌ن و شوێنێكی ئه‌وتۆ ناگرێت و كارئاسانییه‌كی زۆر بۆ به‌كارهێنه‌ران ده‌كات، له‌وه‌ی كه چیتر پێویستیان به‌وه نه‌بێت كه به ده‌ست و پێنووس یاخود به كیبۆرد تێبینییه‌كانیان بنووسنه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی ماشبلی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و ئامێره له توانایدایه بۆ ماوه‌ی 50 سه‌عات تێبینییه ده‌نگییه‌كان تۆمار بكات و به‌بێ كێشه بیانگۆڕێته سه‌ر نووسین.
هاوكات ئامێره‌كه ده‌توانێت 300 تێبینی نووسراو له یاده‌وه‌ریی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كاندا هه‌ڵبگرێت و هه‌ركات به‌كارهێنه‌ر پێویستی پێیان بوو به‌كاریان بهێنێت.
س.وشە
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



