
كۆمپانیای "نۆكیا" به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "HMD" ده‌یه‌وێ سه‌رده‌می زێڕینی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه و جارێكی تر ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی مۆبایل بكاته‌وه، بڕیاریشی داوه زنجیره به‌ناوبانگه‌كه‌ی كه به ناوی N بوو، دیسان بڵاو بكاته‌وه.
نۆكیا پێش ئه‌وه‌ی شكست بهێنێ و واز له به‌رهه‌مهێنانی مۆبایل بێنێت و مه‌یدانه‌كه بۆ ئه‌پڵ و سامسۆنگ چۆڵ بكات، خۆی به زنجیره‌ی هۆشمه‌ندی N بازاڕه‌كانی داگیر كردبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره، ئایا ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌توانێ ڕكابه‌ری بكات له‌م سه‌رده‌مه‌دا؟
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان بێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه له كۆنفڕانسی MWC كه له 26ی شوبات/ فێبرایه‌ر ده‌به‌سترێ و هه‌موو كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایل نوێكارییه‌كانیان ده‌خه‌نه ڕوو، نۆكیاش ده‌یه‌وێ له‌وێ جارێكی تر پێگه‌ی خۆی بهێنێته‌وه.
س.وشە

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
