
وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیار له‌سه‌ر نرخى ئامێره نوێیه‌كه‌ى كه‌ناڵه ناوخۆیییه‌كان ده‌دات و له ئه‌گه‌رى سه‌رپێچى كۆمپانیاكه، سزا ده‌درێن و ئامێره‌كه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئێمه ئاگادارى ئه‌و كۆمپانیایه‌مان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره و به‌یانى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له نێوان وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاكه، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى كردبێت له ڕێنوێنییه‌كان، بێگومان سزایان ده‌ده‌ین و ئامێره‌كه‌ش ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
گۆمه‌شینى ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى ئه‌و كۆمپانیایه گفتوگۆمان كرد و ده‌ڵێت، له ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر ئامێره‌كه‌مان داناوه ته‌نیا ناو سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر ماوه ئه‌و ئامێره‌ى بۆ دابنێین و ئه‌مه‌ش به خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ هه‌ژمار ده‌كات.
له‌باره‌ى نرخى ئامێره‌كه گۆمه‌شینى ده‌ڵێت، ئێمه له‌سه‌ر نرخیش گفتوگۆ ده‌كه‌ین و له ئه‌گه‌رى به‌رزى نرخه‌كه‌ش قسه‌ى خۆمان ده‌بێت بۆ كۆمپانیا و هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌گه‌ر نرخه‌كه زیاتر بوو له خۆیى، ئه‌وا بێگومان پێیان كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌هۆى هێنانى ئامێرێكى نوێى په‌خشى كه‌ناڵه ناوخۆیییه‌كان، له ئێسته‌دا نزیكه‌ى 80 كه‌ناڵى ناوخۆیى كێشه‌ى ئاراسته‌كردنى په‌خشیان هه‌یه، ده‌بێت هاووڵاتییان ئه‌و ئامێره بكڕن، له ئێسته‌دا له شه‌ش شارۆكه‌ى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر ئه‌و ئامێره خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن.
س.وشە

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
