بۆ دووەم جار كۆمپانیایەكی ئینتەرنێت نرخەكەی بۆ نیوە دابەزاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆمپانیایەكی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئابووری هاوڵاتیان جارێكی دیكە سەرجەم نرخەكانی كردە نیوە، بە جۆرێك بڕی گێگابایتی كردە دوو ئەوەندە و لە ئێستادا ئەو خزمەتگوزاریە بەردەستە.
كۆمپانیای (ماكس نێت) بۆ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، لە ڕێگەی خشتەیەكەوە جۆری ئۆفەرەكەی ئاشكراكردووە، كە بۆ جاری دووەم بڕی پێدانی گێگابایتی كردە دوو هێندە، كە پێشتر نیوەی ئێستا گێگابایتی دەدا بە بەشداربووانی.
هەر لە خشتەكەدا هاتووە، "پێشتر بە بڕی 15 هەزار دینار 10 گێگابایت بەردەست دەبوو، بەڵام لە ئێستادا بۆتە 20 گێگابایت".
چ.چ

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""