
کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئێستادا کار لەسەر پەرەپێدانی نوێترین مۆبایلی هۆشمەندی خۆیان دەکەن و چاوەڕوان دەکرێت ئەم مۆبایلە کۆمەڵێک گۆڕانکاری گرنگی تێدا بکرێت.
کۆمەڵێک وێنەی پارچەی دزەپێکراو بڵاوبوونەتەوە کە دیزاینی گالاکسی S8 دەردەخەن و پلانەکانی سامسۆنگ ئاشکرا دەکەن، ئامێری داهاتوو جیاواز دەبێت لە ئامێرەکانی پێشوو.
لە وێنەکاندا کەیسی دەرەوەی ئامێرەکە دەردەکەوێت، ئەوەی جێی سەرنجە نەمانی دوگمەی هۆم و باریکبوونەوەی لێوارەکانە.
پێدەچێت لەم مۆدێلە نوێیەدا زیاترین رووبەری پێشەوەی ئامێرەکە بۆ شەشە تەرخان کرابێت، چەندین پێگە ئەمەیان بە "شاشەی ناکۆتا" وەسف دەکەن.
س.خەندان

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""
