داھێنەرێکی تەمەن ١٩ ساڵ توانیویەتی ئامێرێک درووست بکات کە بەجووڵەی دەست مۆبایل بارگاوی دەکاتەوە و ئەوەش سەرنجی ھەمووانی راکێشاوە.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان مایکڵ ڤاگای تەمەن ١٩ ساڵ لە رووسیای سپی توانیویەتی داھێنانێکی نوێ درووست بکات و ئەوەش رێگە دەدات بەجووڵەی دەستت مۆبایلەکەت بارگاوی بکەیتەوە، ئامێرەکە بەشێوەیەک کاردەکات کە لەکاتێکدا دەستت دەسووڕێتەوە وزەیەکی زۆر دەگۆڕدرێت بۆ وزەی کارەبا و مۆبایلەکەت بارگاوی دەبێتەوە.
ھاوکات ئەو ئامێرە یارمەتییەکی زۆری ئەو کەسانە دەدات کە بێ کارەبا دەبن یان دەچنە شوێنێکی دوور لە شار و دەتوانن لەماوەی زیاتر لەکاتژمێرێکدا مۆبایل بارگاوی دەکاتەوە و بەندە لەسەر جووڵەی دەست، ھەروەھا ئامێرەکە لە ماڵپەڕی کیک ستار بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک دانراوە و لەمانگی سێدا دەخرێتە بازاڕەوە و نرخەکەی دەگاتە ٩٩ یۆرۆ.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



