کۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئای ئۆ ئێس زیادبکات و ئەوەش تەواوی بەکارھێنەرانی دڵخۆش کردووە.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ئەپڵی ئەمەریکی بەنیازە لە ئەپدەیتی نوێی ئای ئۆ ئێسدا بارێکی تایبەت زیادبکات و ئەویش ناوی (Theater Mode)ە، ئەو مۆدە رێگە دەدات وەک سکرینی سینەمایەک سەیری فیلم بکەیت و چێژێکی تایبەتی لێوەردەگریت و دەتوانیت ھەرکات بتەوێت کارای بکەیت.
ھاوکات ئەو تایبەتمەندییە نوێیە لە ئەپدەیتی ١٠.٣ی ئای ئۆ ئێسدا دەبینرێت و ئەپڵ لەئێستادا ئامادەکاری دەکات بۆ کاراکردنی ئەو ئەپدەیتە بۆ بەکارھێنەران، ھەروەھا لەگەڵ ئەوەشدا چەندین کێشەی ناو سیستەمەکەی چارەسەر دەکات کە بوونەتە جێی نیگەرانی بەکارھێنەران.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...