کۆمپانیای واتس ئاپ ئاشکرای کردووە، کە لە داھاتوودا، پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (واتس ئاپ)، لەسەر کۆمەڵێک مۆبایل کار ناکات.



کۆمپانیای واتس ئاپ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە، 30/6/2017، پڕۆگرامی واتس ئاپ، لەسەر کۆمەڵێک مۆبایل کار ناکات، ھەروەھا لەسەر دوو چەند ڤێرژنێکی سیستەمەکانی IOS و ئەندرۆیدش کار ناکات.



کۆمپانیاکو ناوی ئەو مۆبایلانەی ئاشکرا کردووە کە لە 30/6/2017، واتس ئاپ لەسەریان کار ناکات، ئەوانیش بریتین لە: بلاکبێری OS، بلاکبێری 10، نۆکیا S40، نۆکیا سیمبیان S60 و ئایفۆن 3GS، ھەروەھا واتس ئاپ لەسەر ڤێرژنی (ئەندرۆید 2.1 و 2.2) و (IOS 6) لە کارکردن دەوەستێت.



ھۆکاری وەستاندنی واتس ئاپ لەسەر ئەو مۆبایل و سیستەمانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە مۆدێلی ئەو مۆبایلانە کۆنن و بەکارھێنەریان لە سەرانسەری جیھاندا کەم بووەتەوە.



پڕۆگرامی واتس ئاپ، کە ئێستا کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) خاوەنیەتی، یەکێکە لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی و بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە.

ئاماده كردن : ako muhammad


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...