بە نزيکبوونەوەی ساڵی ٢٠١٦ لە کۆتایی و هاتنی ساڵی نوێ، تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک چەند رۆژێکە خزمەتگوزارييەکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی خستووەتە کار.

ئەو خزمەتگوزارييە نوێيەش ناوی (Year Review)ـە واتە پێشاندانی ساڵ، بە کليک کردن لەسەر لينکێکی تايبەت بەو خزمەتگوزارييە، فەيسبوک کۆمەڵێک زانياريت دەداتێ.

زانيارييەکانيش تايبەتن بە ساڵی ٢٠١٦ کە هەڵدەستێت بە ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی لەو ساڵەدا بوونەتە هاوڕێ و هەروەها ژمارەی ريئەکشنەکانيش بەو کەسە دەڵێت کە بۆ بەرانبەرەکانی کردووە وەک لايک و توڕەبوون و گريان و هتد، لەگەڵ ژمارەی چێک ئينەکان (Check in).


زانيارييەکان

لەگەڵ ئەوەشدا بەکارهێنەرەکە بە کليک کردن لەسەر بەشی (Request Video) ڤيديۆيەک بەپێی زۆرترين لايک و کۆمێنت بۆ چەند پۆستێک بەرهەمدەهێنێت و دەتوانرێت هاوبەشی پێبکەيت بۆ ناو پڕۆفايلەکەت.

چۆنيەتی بەکارهێنانی:

١- کليک لێرە بکە بۆ چوونە ناو ئە بەشە.
٢- بۆ بينينی ڤيديۆی تايبەت بە خۆت کليک لەسەر Request Video بکە.
٣- بۆ بينينی زانيارييەکانی ژمارەی هاوڕێ و ريئەکشنەکان لە هەمان پەڕەدايە بچۆرە بەشی خوارەوە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...