پاش ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ هەوڵیدا لە ڤێرژنە نوێیەکەی سیستەمەکەیدا چارەسەری گرفتەکانی پێشووی بکات، کێشەی گەورەتر بۆ بەکارهێنەرانی دەخولقێنێت. ماڵپەرە تایبەتەکانی بواری تەکنەلۆژیا بڵاویان کردووەتەوە، زۆرێک لەو بەکارهێنەرنەی ئایفۆن دوای بەرزکردنەوەی ڤێرژنی مۆبایله‌کانییان بۆ IOS 10.1.1 سکاڵای ئه‌وه‌یان کردووە ‌ شه‌حنی مۆبایله‌کانی بەبەراورد بە ڤێرژنەکەی پێشووتر، زۆر خێراتر دادەبەزێت. 

گرفتێکی دیکەش کە بەکارهێنەران سکاڵایان لەسەرکردووە بریتیە لە کوژانەوەی ئایفۆنەکانیان لە ناکاو هەرچەندە کە شەحنیشی تێدایە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بکەوێتەوە کار ، پێویستە بیخەنەوە سەر شەحن. زۆرکاتیش ئەم حاڵتە لەو کاتە دروست دەبێت کە شەحنی ئایفۆنەکە لە 30% کەمتر بێت. شارەزایان ئاماژە بەو ە دەکەن پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا کۆمپانیاکە ڤێرژنی (IOS 10.2) بەردەستبخات بۆ بەکارهێنەرانی بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو گرفتانە بکەن. 

لەئێستاشدا شارەزایان ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس دەکەن ڤێرژنی ئامێرەکانیان بەرزنەکەنەوە و چاوەڕوانبکەن بۆ ئەوەی سیستەمێکی نوێ بەردەست ببێت کە ئەو کێشانەی تێدا نەبێت باسی لێوەکراوە. 

کاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...