لە ئێستادا ژیان بەبێ ئینتەرنێت بەڕێوە ناچێت و هەموکەسێک پێویستی بەوە هەیە ئینتەرنێتێکی بەهێز و خێرای هەبێت بۆ ئەوەی کارەکانی یان پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بە خێرایی ئەنجامبدات . لە زۆربەی ماڵەکان ئامێری "مۆدیۆم" هەیە و هەستیاری ئەم ئامێرانە وایکردووە بەشێوەیەکی ئاسان خێرایی ئینتەرنێت گۆڕانکاری بەسەردا بێت بۆ نمونە شوێنەکەی یان هەبونی خۆڵ و تۆز خێراییەکەی دەگۆڕێت .

•سەرەتا کاتێک ئینتەرنێتەکەمان خاودەبێتەوە یەکەم شت پشویەک بە ئامێری ڕاوتەرەکە دەدەین و دەیکوژێنینەوە و دوای چەند چرکەیەک دایدەگرسێنینەوە .

•ئەگەر خێراییەکەی باش نەبوو دڵنیا دەبینەوە لەوەی لە پاڵ ئامێری کانزایی وەک ساردکەرەوەکان و مایکرۆ وەیف دانەنراوە، لەبەر ئەوەی خێرایی زۆر کەمدەکەنەوە و سیگناڵەکەی لاواز دەکەن، لەهەمان کاتدا باشتر وایە مۆدیۆمەکان لە مۆبایل و ئەوئامێرانەی بەکاریاندەهێنین نزیک بێت .

•باشتر وایە مۆدیۆمەکان لە شوێنێکی بەرز دابنرێت و ٢ بۆ ٣ مەتر لەسەر ئاستی زەوی شوێنەکە بەرزتر بێت، دڵنیا دەبینەوە ئامێرەکە خۆڵ و تۆزی لەسە نەنیشتووە لەبەر ئەوەی کاری گەری دەبێت و خاویدەکاتەوە هەفتانە ٢ جار پاکی دەکەینەوە، باشتر وایە لە شوێنی قەرەباڵخ دانەنەرێت لەبەر ئەوەی زانایان ئاشکرایانکردووە ئاو تاوانای هەڵمژینی شەپۆلەکانی هەیە و جەستەی مرۆڤیش زیاتر لە ٦٠ ی لە ئاو پێکهاتووە و خاویدەکاتەوە .


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...