ھاککردنی ژمارەیەکی زۆر جیمەیڵ ھەمووانی تووشی شۆک کردووە و دەشێت ئەکاونتەکەی تۆش یەکێک بێت لەو جیمەیڵە ھاککراوانە.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان چەند ھاکەرێکی بەناوبانگ جۆرە پرۆگرامێکی ڤایرۆسییان درووستکردووە بەناوی (Gooligan) و دەچنە ناو ئیمەیڵی بەکارھێنەرانەوە، ھەروەھا ئەو ڤایرۆسە لەڕێگەی چەند ئەپلیکەیشنێکی وەک (جی مەیڵ، گووگڵ پلەی، گووگڵ دۆکس، گووگڵ درایڤ)ەوە لەناو مۆبایلدا دادەبەزێنرێن.
ھاوکات ڤایرۆسەکە لە سیستەمی ئەندرۆیددا بڵاوبۆتەوە و رۆژانە ١٣ ھەزار مۆبایل تووشدەبن و ژمارەیەکی زۆر جی مەیڵ ھاک دەکرێن، ھەربۆیە پێویستە ئاگاداری خۆت بیت و ھیچ ئەپلیکەیشنێک دانەبەزێنیت پێش ئەوەی دڵنیابیتەوە لە سەرچاوەکەی، ھەروەھا بۆئەوەی بزانیت ئاخۆ ھاککراویت یان نا دەتوانیت ئەم لینکەی خوارەوە بکەیتەوە و جیمەیڵەکەت بنووسیت و دواتر چێک بکەیت:

کلیک لێرە بکە :...



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...