به‌ هۆی كێبڕكێی به‌رده‌وامی كۆمپانیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وای كردووه‌ به‌رده‌وام شتی نوێ و پێشكه‌وتنی نوێ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا ڕووبدات هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ دوای ئه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك تایبه‌تمه‌ندی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی زیاد كرد به‌رده‌وام له‌ به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ دابێت.

نوێترین گۆڕانكاری فه‌یسبووكیش هه‌ر له‌ تایبه‌تمه‌ندی په‌خشی ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت به‌ڵام ئه‌مجاره‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڤیدیۆی ٣٦٠ پله‌یی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت به‌ پێوه‌ری ٣٦٠ پله‌ ڤیدیۆیه‌ك به‌ شێوه‌ی په‌خشی ڕاسته‌وخۆ په‌خش بكه‌یت.

ئه‌م زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندی فه‌یسبووكیش له‌ ڕێگای تیمێكی فه‌یسبووك و تیمێكی National Geographic بوو كه‌ پاش تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ به‌ كارێكی سه‌ركه‌وتوو باس ده‌كرێت و له‌ میدیاكان ناوی ده‌هێنرێت و ڕه‌نگه‌ زیادكردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش بكه‌وێته‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...