ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای ئەپڵ ١٠ دیزاینی پێشوەختی بۆ ئایفۆنە نوێکەی ئامادەکردووە، ئایفۆنە نوێکەش ساڵی داهاتوو کە دەیەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکەم ئایفۆنە دەخرێتە بازاڕەوە.
یەکێک لە دیزاینە نموونەییەکان شاشەیەکی چەماوەی هاوشێوەی مۆبایلە نوێکانی سامسۆنگە، ئەم دیزاینەش ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوبووەتەوە.
سەرەڕای ئەوەی کە ئەپڵ و سامسۆنگ دوو ڕکابەری سەرسەختی یەکترن، بەڵام سامسۆنگ تاکە کۆمپانیایە کە لە توانایدا بێت شاشەی چەماوە بە ژمارەیەکی زۆر بۆ ئەپڵ دابینبکات.
شارەزایانی بوارەکە بە کەناڵی (سی ئێن بی سی)یان ڕاگەیاندووە کە بە ئەستەمی دەزانن هیچ کۆمپانیایەکی دیکە هێندەی سامسۆنگ شارەزایی و توانای بەرهەمهێنانی شاشەی چەماوەی هەبێت تاوەکو بۆ ساڵی داهاتوو مۆبایلەکانی ئەپڵ پشتی پێ ببەستن.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ئەپڵ نەیتوانیوە داهێنانێکی ئەوتۆ لە شێوەی بەرهەمەکانیدا بکات، لەبەر ئەم هۆیەش پێدەچێت ئەپڵ ناچاربێت لەگەڵ سامسۆنگ کە تاڕادەی دوژمن بوونیش لە میدیاکاندا باسیان لێوەدەکرێت هەماهەنگی بکات
n.t
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



