بەرپرسانی ماڵپەڕی ڤیدیۆیی (یوتیوب)، تایبەتمەندییەکی نوێ و گرنگیان بۆ ماڵپەڕەکەیان زیاد کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/12/2016، بەرپرسانی ماڵپەڕی یوتیوب، تایبەتمەندیی پەخشی ڕاستەوخۆیان بە کوالێتیی (4K HD) بۆ بەکارھێنەرانیان بەردەست کرد.
ماوەیەکە تایبەتمەندیی پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ یوتیوب زیاد کراوە، بەڵام کوالێتییەکەی تا (1080 HD) بوو، بەڵام لەمەوپاش بەکارھێنەرانی یوتیوب، دەتوانن ڤیدیۆی ڕاستەوخۆی خۆیان، بە کوالێتیی (4K HD) پەخش بکەن.
یوتیوب، ماڵپەڕێکی ڤیدیۆییە، ساڵی 2005 لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا دامەزراوە، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە و بە یەکەمین ماڵپەڕی ڤیدیۆیی، دادەندرێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


