بەرپرسانی کۆمپانیای تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەست کردووە. دوێنێ شەممە 17/12/2016، بەرپرسانی کۆمپانیای ڤایبەر، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان، بۆ بەکارھێنەرانیان بەردەست کرد و دوو گۆڕانکاری گرنگیشیان لە پڕۆگرامەکەدا، کردووە. کۆمپانیای ڤایبەر دوای بەردەستکردنی ڤێرژنە نوێیەکەی پڕۆگرامەکەی، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دوو گۆڕانکاری لە پڕۆگرامەکەیدا کردووە،

ئەو گۆڕانکارییانەش بریتین لە: جارێکی دیکە بەڵێنی ئەوەیان بە بەکارھێنەرانیان داوە، لە ڤێرژنە نوێیەکەدا، پڕۆگرامەکەیان لەناکاو ناوەستێت و خاو نابێتەوە. بۆ بەدەستھێنانی ئەم دوو گۆڕانکارییە، پێویستە پڕۆگرامی ڤایبەر لەنێو مۆبایلەکەت نوێ (Update) بکەیتەوە.

لە چەند ڤێرژنێکی پێشووی ڤایبەردا ئاماژە بەوە دەکرا، کە کێشەی لەناکاو وەستان و خاوبوونەوە چارەسەر کراوە، بەڵام بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە، لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕەخنەیان لە بەرپرسانی ئەو پڕۆگرامە دەگرت و ئاماژەیان بەوە دەکرد، کێشەی خاوبوونەوە و لەناکاو وەستانی پڕۆگرامەکە چارەسەر نەکراوە، بۆیە ئێستا ڤایبەر لەو ڤێرژنەیدا، دووبارە بەڵێنی ئەوەی بە بەکارھێنەرانی داوە، کە ئەو دوو کێشەیەی چارەسەر کردووە.

پڕۆگرامی ڤایبەر، یەکێکە لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە. بۆ دابەزاندنی نوێترین ڤێرژنی ڤایبەر کلیک بکە لەسەر ئەم لینکە ..


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...