ھەندێک کەس بەردەوام حەز لە گوێگرتنی ڕادیۆ دەکەن، یان لەنێو ئۆتۆمبێلەکانیان ڕادیۆ دەکەنەوە، ماڵپەڕێک بۆ ئەو کەسانە ھەیە، کە دەتوانن گوێ لە سەرجەم ڕادیۆکانی جیھان بگرن. ماڵپەڕی (radio garden)، ئەو ماڵپەڕەیە، کە دەتوانی گوێ لە سەرجەم ڕادیۆکانی جیھان بگریت، کردنەوەی ڕادیۆکانیش بە خۆڕاییە و تەنیا پێویستت بە ئینتەرێنتە. دوای ئەوەی ئەم ماڵپەڕە دەکەیتەوە، گۆی زەوی دێتە سەر شاشە پاشان لەسەر نەخشەدا چەندین ھێمایەکی ڕەنگ سەوز ھەن،

ئەو ھێمایانەش بەم واتایە دێت، کە ڕادیۆ لەم شوێنەدا ھەیە، بە بەکارھێنانی ماوسی کۆمپیوتەر، یان لاپتۆپەکەت، دەتوانی گۆی زەوییەکە بسووڕێنتەوە و بە ئارەزووی خۆت حەزت بە ڕادیۆکانی کامە وڵات بوو، گوێیان لێ بگریت.

بۆ ئەوەی گوێ لە سەرجەم ڕادیۆکانی جیھان بگریت، کلیک لێرە بکە.
كاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...