كۆمپانیای سامسۆنگ ئاشكرایكرد مۆبایلە نوێكەی بەناوی گالاكسی S8 دەردەكات و لە مۆبایلە نوێكەیدا شوێنی هێدفۆنەكەی بەهەمانشیوەی ئایفۆن 7 لادەبات. كۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند، لە گالاكسی S8 دا شوێنی هێدفۆنەكە لادەبات و لەبری ئەوە هێدفۆنی وایەرلێسی بۆ دروستدەكات. كۆمپانیای سامسۆنگ ئەوەشی ئاسكراكرد كە بەهۆی گالاكسی نۆت 7 ەوە زیانێكی زۆر بە كۆمپانیاكە كەوتووە و لە دروستكردنی گالاكسی نۆت 7 دا كۆمەڵێك هەڵەیان كردووە.

بەڵام بەنیازن لە دروستكردنی گالاكسی S8 دا تایبەتمەندی ناوازە زیاد بكەن و قەرەبووی ئەو تایبەتمەندییە خراپانەی گالاكسی نۆت 7 ی پێبكەنەوە. كۆمپانیاكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لەمانگی ئازاری ساڵی داهاتوودا گالاكسی S8 دەخەنە بازاڕەوە.

كاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...