کەناڵە وەرزشييەکان بەتايبەت Bein Sports ـی قەتەڕی توانيويانە بەڕێژەيەکی زۆر مافی گواستنەوەی ياریی خولە جياوازەکانی ئەوروپا و جيهان بەدەستبهێنن و بينەری تايبەت بۆخۆيان پەيدابکەن.

پێشکەوتنی تەکنەلۆژياش وايکردووە ئەو کەناڵانەو چەندانی ديکە لە رێگەی ئينتەرنێت و پەخشی راستەوخۆوە بەردەست ببن بۆ بينەرانيان هەربۆيە زۆرێک لە کۆمپانيا و دەزگاکان لە رێگەی بەرنامەوە هەوڵيانداوە بەبێ بەرانبەر ئەو خزمەتگوزارييە پێشکەش بە بەکارهێنەرانيان بکەن.

بۆ ئەو مەبەستەش، يەکێک لەو بەرنامانەی بەرێژەيەکی زۆر توانيويەتی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و زۆرينەی کەناڵە وەرزشييەکان بە تايبەت Bein Sports بکاتەوە، بەرنامەی (Mobdro)ـيە کە تايبەتە بە سيستمی ئەندرۆيد و بۆ ئای ئۆ ئێس نابێت.

ئەو بەرنامەيە چەندين بەش لەخۆدەگرێت لەوانە (وەرزش، فيلم، دراما، هەواڵ، ئاژەڵان، ياریی، دۆکيۆمێنتاری، ميوزيک) و چەندانی ديکەش لە خۆدەگرێت.

لە بەشی وەرزشی ئەو بەرنامەيە زۆرينەی کەناڵەکان بەردەستن و بەبێ کێشە کاردەکەن کە لەوانە کەناڵەکانی بی ئين سپۆرتی قەتەڕييە، بۆ داگرتنی ئەو بەرنامەيە کليک لێرە بکەن، يان سەيری ئەم ڤيديۆيە بکەن کە هەنگاوەکانی داگرتن و کارپێکردنی ئەو بەرنامەيە روونکراوەتەوە.

خەندان 


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...