کێشەیەکی ناو ئایفۆن ھەمووانی سەرسام کردووە و ئەوەش رێگەخۆشکەرە بۆ ھاکەران کە بچنە ناو مۆبایلەکەتەوە.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان شارەزایانی تەکنەلۆژی کێشەیەکیان لەناو ئای ئۆ ئێسدا دۆزیوەتەوە و ئەوەش وادەکات
ھاکەران بتوانن بەئاسانی وشەی نھێنی سەر ئایفۆن بشکێنن، ھەروەھا ھاکەران بەھۆی ئەو ھەڵەیەشەوە دەتوانن بچنە ناو ئای
کڵاودەوە و تەواوی وێنەکانت بدزن و بەئارەزووی خۆیان بڵاویان بکەنەوە.
ھاوکات شارەزایان ھۆشدارییان داوە لەبارەی ئەو کێشەیە و تەنھا وێنە نادزرێت و ھاکەران دەتوانن وشەی نھێنی کاردی
بانکیش ببەن و پارە بدزن، ھەربۆیە پێویستە ئەپڵ بەزوویی ئەو کێشانە چارەسەر بکات و پێدەچێت لە ئەپدەیتی نوێی ئای ئۆ ئێسدا ئەو ھەڵەیە راست بکرێتەوە لەناو سیستەمەکەدا.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



