هەندێ جار بەکارهێنەران واپێويست دەکات و کاريان پێی دەبێت کەوا ئەو نامانەی لە رێگەی فەيسبوکەوە ناردوويانە بۆ کەسی بەرانبەريان ديلێتی بکەن و بيسڕنەوە، هەربۆيە پرسياری ئەوە دەکرێت ئاخۆ هيچ رێگەيەک هەيە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە ياخود فەيسبوک رێگەی داوە بەو کارە؟
لە وەڵاميشدا دەلێين نەخێر، فەيسبوک هيچ رێگەیەکی ياسایی و دروستی نييە بۆ راستەوخۆ سڕينەوەی نامەی بەکارهێنەر لەلای بەرانبەرەکەی وەک بەو جۆرەی لە ڤايبەر هەيە و زيادکراوە لە رابردوودا کە لە هەرکاو ساتێکدا بێت دەتوانرێت رەشبکرێتەوە.
بەڵام لە چەند مانگی رابردوو فەيسبوک خزمەتوگزارييەکی بەناوی (Secret Conversation) بۆ بەرنامەکەی زيادکرد لەسەر ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس، کارەکەشی بريتييە لە دانانی تايمەرێک بۆ ئەو نامانەی بەکارهێنەر دەينرێت، بۆ نمونە ئەگەر هاتوو لەو بەشەوە بەکارهێنەر نامەی نارد ئەوا دەتوانێت کاتێکی بداتێ واتە پێی بڵێ لە دوای ٣٠ چرکە يان زياتر ئەو نامەيە رەشبێتەوەو نەمێنێت، بەشێوەيەکی خۆکارانەش فەيسبوک کارەکە ئەنجام دەدات و ئەو نامەيە نامێنێت.
خزمەتگوزارييەکە
بەڵام مەرجە و دەبێت بەکارهێنەر لە بەشی (Secret Conversation) نامە بنێرێت ئەو کات دەتوانێت لە رێگەی تايمەرێکەوە نامەکان ديلێت بکرێت و رەشببنەوە، بەدەر لەوە هيچ رێگەيەکی دروست نييە.
بەدەر لە رێگەی ياسایی، چەند شێوازێک لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان و ئينتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، بۆ نمونە رێگەی ريپۆرتکردن ياخود بەکارهێنانی زيادکراوە (ئێکستێنشن) بۆ وێبگەڕەکان، بەڵام لە راستيدا هيچی سەرکەوتوونين و هەموويان دوورن لە راستييەوە، بەڵکو رێگە خۆشکەريشە بۆ هاککردن بەبيانوی سڕينەوەی نامە، بەرنامە و شتی لەوجۆرە دابەزێندرێت، چونکە بەردەوام هاککەرزەکان ئەو جۆرە هۆکارانە بەکاردەهێنن.
تايبەت بە خەندان – سەربەست نەجمەدين
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



