بۆ يەکەمين جار لە مێژووی کۆمپانياکەياندا، ئەپڵ ئايفۆنی چاککراوە دەفڕۆشێت و بەبەراورد بە نرخە نوێيەکەشی جياوازييەکی زۆری هەيە، مەبەست لێی بەکارهێنانەوەی بەرهەمە خراپبووەکانيانە.
لە رێگەی بازاڕی ئەليکترۆنی خۆيانەوە، ئەپڵ چەند جۆرێکی جياوازی ئايفۆن شەش و شەش پڵەسی خستووەتە روو کە بە چاککراوە ناوی بردوون، نرخەکەشی لە تەنيشت ئايفۆنەکانەوە نووسيوە.
بازاڕەکەی ئەپڵ
بە نمونە ئايفۆن شەش ئێسی ١٦ گێگابايتی بە ٤٤٩ دۆلار داناوە لەگەڵ يەک ساڵ گرەنتی، هەروەها پڵەسەکەشی بە ٥٢٩ دۆلارەو ساڵێکيش گرەنتی هەيە،
لە ئێستاشدا تەنيا ئايفۆن شەش و پڵەسەکەی بە چاککراوی لەو بازاڕەی ئەپڵدا داندراون بۆ فڕۆشتن ئەمەش وەک يەکەم کاريان لەوبوارەدا، هەم وەکو تاقيکردنەوەيەکيش بۆ ئەپڵ وايە.

خەندان - سەربەست نەجمەدين
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



