کۆمپانيای فەيسبوکی خاوەن بەرنامەی مەسنجەر کە بۆ پەيوەندی و چاتکردن بەکاردێت، پڕوپاگەندەی بازرگانی (ريکلام)ی گەياندە بەرنامەکەيان و دەستی بە کاری بازرگانی کرد.
لە رێگەی بلۆگەری فەرمی خۆيانەوە، فەيسبوک توڵێکی نوێی لە مەسنجەر راگەياند کە ئەويش ئەنجامدانی ريکلامە لەلايەن بازرگان و کۆمپانياکانەوە، هەرچەندە شەش مانگ لەمەوبەر تايبەتمەندی (Bots)يان بۆ زيادکرا کە راستەوخۆ لەگەڵ چەند کۆمپانيايەک دەکەوتيتە گفتوگۆ و ريکلام کردن.
لەوبارەيەوە دەيڤد مارکۆسی بەڕێوبەری مەسنجەر لە فەيسبوک لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆيەوە روونکردنەوەی لەسەر ئەو خزمەتگوزارييە نوێيە راگەياند و وتی " ئەزمونێکی نوێ بۆ براند و کۆمپانياکان لە جيهاندا، ئێمە ئەمڕۆ خزمەتگوزاریی ريکلام کردن لە مەسنجەر و بەشێوەی نامەی سپۆنسەرکراو رادەگەيەنين، ئەمەش توانايەکی نوێيە بۆ گەشەدان بە کارە بازرگانييەکان چونکە مانگانە زياد لە يەک مليار کەس مەسنجەر بەکاردەهێنێت."
بەپێی وتەی بەڕێوبەرەکەی مەسنجەر بێت، ريکلام کردن لەو بەرنامەيە بەشێوەی نامە دەبێت و بەپێی ژمارەی بەکارهێنەر و ماوەکەی نرخەکەی دياريدەکرێت.

نمونەی ريکلامەکە
خەندان - سەربەست نەجمەدين
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



