شۆفێران پێویستە بایەخێکی زۆر بدەن بە ئۆتۆمۆبێلەکەیان بۆئەوەی ھیچ کات کێشەیان بۆ درووست نەبێت و پێویست نەکات بچنە لای خزمەتگوزاری چاککردنەوە.
بۆئەوەی بتوانیت بایەخێکی زۆر بدەیت بە ئۆتۆمۆبێلەکەت و ھیچ کێشەیەکت بۆ درووست نەبێت ئەوا دەتوانیت ئەپلیکەیشنێک بەکاربھێنیت بەناوی (Autosist)، ئەوەش یارمەتیت دەدات و کاتەکانت بیردەخاتەوە کە دەبێت رۆنی مەکینە بگۆڕیت یان ھەر کارێکی تر بۆ ئۆتۆمۆبێلەکەت بکەیت.
ھاوکات ئەو ئەپلیکەیشنە دەشێت یارمەتی ئەو کەسەش بدات کە ئۆتۆمۆبێلەکەت لێدەکڕێت و ھەموو زانیارییەکانی لەڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە بۆ دەگوازیتەوە، بۆ دابەزاندنی ئەپلیکەیشنەکەش دەتوانیت تەنھا بچیتە ناو ئاپ ستۆر یان پلەی ستۆر و لەوێدا ناوی ئەپلیکەیشنەکە لێبدەیت و دایبەزێنیت.
لێرهوه داولۆندی بكهن ڕاستهخۆ
ئایفۆن
ئهندرۆید
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



