هه‌ندێك كات كۆمپیوته‌ره‌كانمان بێ ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی ڤایرۆسی یان فایلی زیاده‌ی هه‌بێت خاو ده‌بێته‌وه، ئه‌م كرداره‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له ویندۆز 10 رووده‌دات، له كاتێكدا ویندۆزه‌كه هیچ گرفتێكی نییه و ته‌نها پێویستی به هه‌ندێك رێكخستن هه‌یه. لێره‌دا باسی خێراکردنی ویندۆزی 10 دەكەین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته دواین ئه‌پده‌یتی ویندۆز له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت نوێ بكه‌یته‌وه.
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و پرۆگرامانه‌ی که له کاتی پێبوونی کۆمپیوته‌ره‌که‌تدا ئیش ده‌که‌ن له كاریان بخه‌ی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پرۆگرامی TASK MANAGER ویندۆزه‌که‌ت بکه‌وه به کلیکی ڕاست له‌سه‌ر لۆگۆی ویندۆز.
بۆ په‌یڕه‌و كردنی هه‌نگاوه‌كان سوود له‌م ڤیدیۆیه وه‌رگره.
کاروان ئایتی
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


