لە بەهاری ئەمساڵ، کۆمپانيای مايکرۆسۆفت بەرنامەيەکی ناوازەی بۆ سيستمی ئای ئۆ ئێس بەرهەمهێنا کە بە تايبەتی سوودێکی زۆر بە ئەو کەسانە دەگەيەنێت قوتابين و دەخوێنن کە پێشتريش بۆ ئەندرۆيد بەردەست بوو بوو.

ئەو بەرنامەيەی مايکرۆسۆفت ناوی (Office Lens) ـەو ساڵی ٢٠١٥ بۆ سيستمی ئەندرۆيد دروستکراو تاقيکردنەوەی لەسەر ئەو سيستمە کارپێخەرەش پێکرا، پاش سەرکەوتن و هەڵبژاردنی بەيەکێک لە باشترين بەرنامەکانی ساڵی ٢٠١٥، دواتر بۆ ئای ئۆ ئێس ـيشی بەرهەمهێنرا.

لۆگۆی بەرنامەکە
کاری ئەو بەرنامە ناوازەيەی مايکرۆسۆفت گرتنی وێنەکانی سەر بۆرد و پەڕە و شوێنە تايبەتييەکانی نووسينە، دواتر بە تەکنيک و کوالێتييەکی بەهێز بۆ بەکارهێنەری رێکدەخات و سەرجەم گۆشەی بينينەکانی يەکسان دەکاتەوە.
بۆ نموونە ئەگەر کەسێک يان خوێندکارێک ويستی وێنەی نووسينەوەی سەر بۆردەکان وێنە بگرێت، ئەگەر هاتوو ئەو بەرنامەيەی بەکارهێنا و لە هەر گۆشەيەکەوە وێنەی گرت ئەوا دەتوانێت زۆر بە ئاسانی رێکیخاتەوە بەبێ ئەوەی کوالێتييەکەی تێکبچێت.
ئەم بەرنامەيەش بەناوی (Office Lens) لە هەردوو بازاڕی (ئاپ ستۆر، پلەی ستۆر) بۆ داگرتن بەردەستە و بەکارهێنەرانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس دەتوانن دايگرن.
خەندان - سەربەست نەجمەدين



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...