بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، خزمەتگوزارییەکی نوێیان بۆ پڕۆگرامەکەیان بەردەست کرد. دوێنێ شەوی دووشەممە 21/11/2016، بەرپرسانی ئینستاگرام، خزمەتگوزاریی (پەخشی ڕاستەوخۆ)یان بۆ بەکارھێنەرانیان بەردەست کرد، کە ماوەیەک پێش ئێستا، بەڵێنیان بە بەکارھێنەرانیان دابوو، کە ئەم خزمەتگوزارییە بەردەست بکەن. لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ئینستاگرام، لە ڕێگای تایبەتمەندیی ستۆریس (stories)ەوە،
دەتوانن پەخشی ڕاستەوخۆ بکەنەوە و ئینستاگرامیش بە شێوەیەکی خۆکاری، دوای 24 کاتژمێر، ڤیدیۆی پەخشی ڕاستەوخۆکە، دەسڕێتەوە. بۆ بەدەستھێنانی خزمەتگوزرایی پەخشی ڕاستەوخۆی ئینستاگرام، پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلەکانتاندا، نوێ (Update) بکەنەوە.
کاروان ئایتی
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


