ئینتەرنێتی ٣جی سیستەمێکی ئینتەرنێتی تا ڕادەیەک خێرایە لە هەرێمی کوردستان، بۆ بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزاریە دەتوانیت موبایلەکەت وەک مۆدێمێک بەکاربهێنیت بۆ گەیاندنی کۆمپیوتەرەکەت بە تۆڕی جیهانی ئینتەرنێت، بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش سەرەتا لەڕێگەی کێبڵی " USB " کۆمپوتەرکەت بگەیەنە بە موبایلەکەت پاشان لەناو سیستەمی موبایلەکەت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

١/ لەڕێگەی " Sitting " بڕۆ بۆ خزمەتگوزاری " Wireless and Network " ی ناو موبایلەکەت

٢/ ئینجا کلیک بکە لەسەر " More " ئیختیاری " Tethering and Portable hotspot " هەڵبژێرەو کلیکی لەسەر بکە

٣/ فرمانی " USB tethering " چالاک بکە و بەم شێوەیە دەتوانیت کۆمپیوتەرەکەت ببەستی بە ئینتەرنێتی ٣ جی ەوە

 کاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...