بەكارهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەكان بەهۆی زۆر بەكارهێنانی مۆبایلەكانیان بەخێرایی شەحنی تیادا نامێنێت. بۆئەوەی زۆر چاوەڕوانی شەحنبوونەوەی مۆبایلەكەت نەكەیت و بەخێرایی شەحن ببێتەوە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكە:
1. مۆبایلەكەت بخەرە سەر (باری فڕۆكە) بەمشێوەیە شەبەكەی هێڵی پەیوەندی مۆبایلەكەت دەپچڕێت و نۆتیفیكەیشن و وای فایت نامێنێت.
2. بە شاحینەی ئایپاد ئایفۆنەكەت شەحن بكەرەوە لەبەرئەوەی ئەمپێری كارەبای زیاتر دەگەیەنێت بە مۆبایلەكەت و زووتر شەحنیدەكاتەوە.
3. دوای ئەوەی ئایفۆنەكەت كرد بەشەحنەوە بەكاریمەهێنە تاوەكو بەتەواوی شەحن دەبێتەوە. لەبەرئەوەی هەتاكو زیاتر بەكاریبێنیت لەكاتی شەحنكردنەوەدا درەنگتر ئایفۆنەكەت شەحن دەبێتەوە.
بەمشێوازە خێرایی شەحنبوونەوەی ئایفۆنەكەت دووهێندە زیاد دەكات.
ئا : هونەر كەمال
کاروان ئایتی
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


